کوردستانی

بۆ ماوەی چەند رۆژێک فەرمانگەیەک کارەکانی رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەی چەند رۆژێک فەرمانگەیەک کارەکانی رادەگرێت
مەودا میدیا-

فەرمانگەی کارتی نیشتمانی قەزای پێنجوێن هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە ئەمڕۆ و سبەینێ بەهۆی کارکردن لە سێرڤەری بەغدا خەتی ئینتەرنێتیان نابێت، بەو هۆیەوە کارەکانیان رادەگرن.

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی کارتی نیشتمانی قەزای پێنجوێن رایگەیاندووە "بەهۆی کارکردن لە  سێرڤەری بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئەیلولی 2021 و سبەینێ پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021 خەتی ئینتەرنێت نابێت، بۆیە کارەکان رادەوەستێت".

فەرمانگەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 3ی تشرینی یەکەمی 2021 سەردانی فەرمانگەکەیان نەکەن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan