کوردستانی
کاتی دابەشکردنی دووەم سەبەتەی خۆراک راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت پرۆسەی دووەمی دابەشکردنی خۆراک هێشتا دەستمان پێنەکردووە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر هەفتەی داهاتوو مادەکان بێن دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان دەکەین.
شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆسەی دووەمی دابەشکردنی خۆراک هێشتا دەستمان پێنەکردووە، لەبەر ئەوەی بەشی یەکەم لە 43% مادەکان ماوە بۆمان بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو مادانەی لە بەشە خۆراکدان بۆ بەشی دووەم هێشتا بەشی زۆرینەی مادەکان نەهاتوون، ئەگەر مادەکان بێن لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی زەیت و شەکر دەکەین".
جێگای ئاماژەیە، دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەم مانگە دەبێتە دووەم بەشەخۆراک کە بەشێوەی سەبەتە دەدەرێت و لە حەوت مادە پێکدێت و لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە دابینکراوە، بڕیارە مانگەکانی دیکەش مادەی دیکە زیاد بکرێت.
س،ر

بیروڕا