کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران پرسی چەک و دامەزراندنی ئەنجومەنێکی نوێ تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 29ی ئەیلولی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات".
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان - عیراق).
دووەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پرۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان - عیراق).
سێیەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پرۆژەی ستراتیجی نیشتمانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان - عیراق 2021 - 2025).
چوارەم: خستنەڕووی راسپاردەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی متمانە بەخشین بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان - عیراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانە بەخشین بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن.
س،ر

بیروڕا