کوردستانی
بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە گوندی بەهرا لە پارێزگای دێرەزۆری سوریا مینێکی پێشووی چێندراوی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تەقییەوە، لە ئەنجامدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئەیلولی 2021 ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردووەتەوە، لە گوندی بەهرا لە پارێزگای دێرەزۆری سوریا لە شوێنکێکدا کە چوار منداڵ یاریان تیادا کردووە مینێکی پێشووی چێندراوی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تەقیوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی مینەکەوە دوو منداڵ بە ناوەکانی ئیهاب حەمەدی تەمەن سێ ساڵ و براکەی کە تەمەنی دوو ساڵە بە ناوی نازیل حەمەد گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو منداڵەکەی دیکە کە ناویان "ئیسماعیل زەواب و مەشعان ئەحمەد"ە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

س،ر
بیروڕا