گێتی

رەجەب تەیب ئەردۆغان: توركیا لە ئەمەریكا زیاتر ئازادی تیادایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەجەب تەیب ئەردۆغان: توركیا لە ئەمەریكا زیاتر ئازادی تیادایە
مەودا میدیا-

سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت وڵاتەكەی لە دەستەبەركردنی ئازادییدا بە ئاستێكی زۆر پێش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كەوتووە و باس لەوەش دەكات بڕوای بەو راپۆرتانە نییە كە دەڵێن پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ لە توركیا هەیە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی "سی بی ئێس"ی ئەمەریكی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە وەڵامی پرسیاری مارگرێت برینانی رۆژنامەنووسدا كە لێی پرسی: سەرۆك جۆو بایدن بە بەردەوامی رەخنەی ئەوەتان لێدەگرێ كە مافی مرۆڤ پێشێل دەكەن، بۆچی؟ ئەردۆغان دەڵێت: لە گفتوگۆكانی نێوانماندا بایدن ئەو بابەتەی نەوروژاندووە".

لە وەڵامی ئەو پرسیارەشدا: ئایا رۆژێك داوای ئەوەت لێكراوە كە شێوازی مامەڵكردنت لەگەڵ رۆژنامەنووسان باش بكەیت یان شتێكی دیاریكراو؟ ئەردۆغان دەڵێت "نەخێر، چونكە لەو بوارەدا كێشەمان نییە، لە رووی ئازادییەوە توركیا باشترە لە ئەمەریكا و زیاتر ئازادی تیادایە".

 لە بارەی راپۆرتەكانی مافی مرۆڤەوە كە باس لە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ دەكەن و ئاماژە بە بوونی 100 هەزار زیندانیكراو دەكەن لەبەرئەوەی سوكایەتییان بە سەرۆك كۆمار كردووە، ئەردۆغان دەڵێت "بڕوا بەو دەمەزراوانە مەكە كە ئەو راپۆرتانە بڵاودەكەنەوە، چونكە لەو رووەوە هیچ سكاڵانامەیەكی یاسایی تۆمار نەكراوە".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان