کوردستانی

جەمیل بایک: هەرچۆنێك بێت دەبێت یەكێتی لەم هەڵبژاردنە لاواز دەرنەكەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەمیل بایک: هەرچۆنێك بێت دەبێت یەكێتی لەم هەڵبژاردنە لاواز دەرنەكەوێت
مەودا میدیا-

هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" رایدەگەیەنێت دوژمنانی كورد دەیانەوێت یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و كورد لاواز بكەن بۆ ئەوەی ئامانجەكانی خۆیان بە ئاسانی پێكبهێنن، ئاماژەی بەوەشکرد هەرچۆنێك بێت دەبێت یەكێتی لەم هەڵبژاردنە لاواز دەرنەكەوێت.

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیایەكی حزبەكەی رایگەیاند "لە هەر شوێنێكی دنیا وڵاتێك چەكی كیمیایی بەكاربهێنێت قیامەت هەڵدەستێنن تەنانەت ئەگەر بیانەوێت وڵاتێك بەكارینەهێنابێت دەڵێن بەكاری هێناوە، بەڵام دەوڵەتی توركیا، چونكە ئەندامی ناتۆیە وڵاتانی رۆژئاوا بێدەنگن بەرانبەر ئەوەی چەكی كیمیایی بەرانبەر گەریلا بەكاردەهێنێت، تائێستا 158 جار چەكی كیمیایی بەرانبەر كورد بەكارهێناوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا لەناو یەكێتی كێشە دروست بووە دوژمنانی كورد دەیانەوێت ئەو كێشانە گەورەتر بكەن، هەروەها دوژمنانی كورد دەیانەوێت یەكێتی و كورد لاواز بكەن بۆ ئەوەی ئامانجەكانی خۆیان بە ئاسانی پێكبهێنن، بۆیە پێویستە گەلی ئێمە بە تایبەت لە سلێمانی وشیار بن، پێویستە رێگە نەدرێت یەكێتی لاواز ببێت، خەڵكی سلێمانی خەڵكێكی وشیار و رۆشنبیرە لەوبارەیەوە تایبەتمەندی هەیە، بۆیە دەیانەوێت سلێمانی لاواز بكەن بۆ ئەوەی گەلی كورد چاو لە خەڵكی سلێمانی نەكات".

باسی لەوەشکرد "ئەگەر یەكێتی لەم هەڵبژاردنە لاواز ببێت دەبێت بزانن لە باشووور چ روودەدات و بۆ پرسی كورد چی زیانێكی دەبێت، هەركات ئەو راستیانەیان بینی دەزانن بۆچی پێویستە یەكێتی لە هەڵبژارندا بەهێز بێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan