کوردستانی
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم: بازرگانانی مەرزی پەروێزخان و باشماخ كارەكانیان بۆ مەرزەكانی عیراق گواستووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بەشێك لە بازرگانانی مەرزی پەروێزخان و باشماخ كارەكانیان بۆ مەرزەكانی عیراق گواستووەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو دەروازانەی حكومەتی عیراقی كۆنترۆڵیان كەمە، ئەو شتومەكانەی كە لەو مەرزانەوە دێن، پێوەست نین بە یاسا و رێنوێنییەكانەوە.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان راگەیاند "بەشێك لە بازرگانانی مەرزی پەروێزخان و باشماخ، كارەكانیان بۆ مەرزەكانی عیراق گواستووەتەوە و ئێستا لەوێوە كەلوپەل دەهێنە ناوەوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە ئەو مەرزانەی عیراق هیچ پشكنین و كۆنترۆڵ و مەرج و رێنوێنییان نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمە تەنها بۆ ئەو هاوردە و كەلوپەلانەیە كە لە ئێرانەوە هاوردەی دەكەن، واتە پێشتر لە مەرزی پەروێزخان و باشماخەوە هاوردە دەكران، ئێستا گواستوویانەتەوە بۆ مەرزەكانی عیراق، بەمەش بە رێژەی 40% ئاستی بازرگانی لە پەروێزخان بە تایبەتی و دواتر باشماخ كەمی كردووە، داهاتی گومرگیش بەراورد بە مانگی رابردوو كەم بووەتەوە".

باسی لەوەشکرد "ئەو دەروازانەی حكومەتی عیراقی كۆنترۆڵیان كەمە، ئەو شتومەكانەی كە لەو مەرزانەوە دێن، پێوەست نین بە یاسا و رێنوێنییەكانەوە، ئەوەش وایكردووە بازرگانانی هەرێم روو بكەنە ئەوێ و بازرگانی لەو مەرزانە كەم بێتەوە".
س،ر
بیروڕا