کوردستانی
هۆکار چییە نرخی مریشک دانابەزێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە ئێستادا نرخی هەرکیلۆیەک مریشک نزیکبووەتەوە لە چوار هەزار دینار و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی هاوڵاتییان ، وتەبێژی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانیش دەڵێت "تاکە رێگە بۆ هەرزانبوونەوەی نرخی مریشک دیاریکردنی نرخە لە لایەن حکومەتەوە".
نرخی هەرکیلۆیەک مریشک لە دوکانی مریشکفرۆشەکان لە ئێستادا لە نێوان (سێ هەزار و 800 بۆ سێ هەزار 900)دیناردایە و ئەو نرخەش نیگەرانی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە، سەبارەت بە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک نازم عەبدوڵڵا، وتەبێژی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکار زۆرە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لەوانە بەرزی نرخی جوجکە، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکی پەلەوەر، زۆر بوونی نەخۆشی مریشک و بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان و پێکوتەی تایبەت بە جوجک و مریشک".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرباری ئەو هۆکارانەی باسمان لێوەکرد دیاری نەکردنی نرخی مریشکە لەلایەن حکومەتەوە هۆکارێکی سەرەکی دیکەیە، چەند جارێک داوامان لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە نرخمان بۆ دیاری بکەن بە پێی نرخی، عەلەف و جوجکە و پێکوتەکان، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا نرخی هەرکیلۆیەک مریشک لەسەر خاوەن کێڵگەکان لەنێون(سێ هەزار و 250 بۆ سێ هەزار و 500) دیناردایە و چەندین خاوەن کێڵگە مایەپوچ بووە و زەرەری بەرکەوتووە، وتیشی، هەرێمی کوردستان ئەگەر پێنج ملیۆن کەسبێت کێڵگەکانمان توانای بەرهەمهێنانی مریشکی بۆ 25 کەس هەیە ئەگەر حکومەت هاوکاربێت".
ر. ر

بیروڕا