کوردستانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێم باس لە بوونی کێشەیەکی بەردەم دابەشکردنی مووچە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژى حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەندێکجار کێشەی نەبوونى پارەى پێویستیان بۆ دروست دەبێت بۆ دابەشکردنى مووچە و دووپاتیشی کردەوە کە کاردەکەن بۆ ئەوەى سستى نەکەوێتە ئەو پرسەوە.
وتەبێژى حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەندێکجار کێشەی نەبوونى پارەى پێویستیان بۆ دروست دەبێت بۆ دابەشکردنى مووچە و دووپاتیشی کردەوە کە کاردەکەن بۆ ئەوەى سستى نەکەوێتە ئەو پرسەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئەیلولی 2021 جوتیار عادل, وتەبێژى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەندێکجار گرفتى سیولەمان دەبێت بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران و هەوڵدەدەین ئەو گرفتە نەمێنێت و سستی نەمێنێت لە دابەشکردنی مووچەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئومێدەوارین ئەم پڕۆسەیە خاو نەبێتەوە و سسستى تێنەکەوێت، تا لەو کاتەدا بتوانین مووچە دابەشبکەین کە دیاریکراوە".
حکومەتى هەرێم لەئێستادا سەرقاڵى دابەشکردنى مووچەى مانگی ئەیلولى فەرمانبەرانە، ئەوەش سێیەم مانگە بەبێ لێبڕین مووچە دابەشبکرێت.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



