کوردستانی

"قەسەم بەخوا پارتى ئەو رۆژە بەچاوى خۆی نابینێت حاکمی تاک و تەنهای کوردستان بێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"قەسەم بەخوا پارتى ئەو رۆژە بەچاوى خۆی نابینێت حاکمی تاک و تەنهای کوردستان بێت"
مەودا میدیا-

سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان رایگەیاند، دەنگدان بە لایەنە بچووک و بێ لایەنەکان وەک ئەوە وایە بە ناڕاستەوخۆ دەنگ بە پارتی بدەن و ئەو حزبەش رێککەوتنی نهێنی لەگەڵ لایەن و کەسە بچووکەکاندا هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئەیلولی 2021 قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان لەمیانەی مەراسیمی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هاوپەیمانێتییەکە لە گەرمیان رایگەیاند "دەنگدان بە لایەنە بچووک و بێ لایەنەکان وەک ئەوە وایە بە ناڕاستەوخۆ دەنگ بە پارتی بدەن و ئەو حزبەش رێککەوتنی نهێنی لەگەڵ لایەن و کەسە بچووکەکاندا هەیە ".

قوباد تاڵەبانی وتیشی "قەسەم بەخوا پارتی بە چاوی خۆی نایبینێت حاکمی تاک و تەنهای کوردستان بێت، ئەگەر هاوسەنگی هێزە لە هەرێمی کوردستان نەگەڕێتەوە دیموکراسی و ئازادی دەکەوێتە مەترسییەوە و ئێمە دەمانەوێت چالاکوانانی بادینانیش هاوشێوەی چالاکوان و رۆژنامەنووسانی سلێمانی ئازاد بن ".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan