کوردستانی
هەلی دامەزراندن بۆ سەدان دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، له‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه ده‌رچوانی ئه‌كادیمی گه‌شتوگوزار ده‌توانن فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی پڕبكه‌نه‌وه تا له پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان دابمه‌زرێن.
لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، گه‌شتوگوزاری سلێمانی ده‌رفه‌تی دۆزینه‌وه‌ی سه‌دان هه‌لی كاری بۆ ته‌واوی ده‌رچوانی گه‌شتوگوزار (زانكۆ ، په‌یمانگا ، ئاماده‌یی) خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه به‌پێی پێوه‌ری ریزبه‌ندی بڕوانامه و نمره و ساڵانی ده‌رچوون، بۆ له‌مه‌ودوا له پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی داده‌مه‌زرێن.
ئەوەشی خستووتەڕوو "ده‌رچوانی بواره‌كه دوای تۆماركردنی ناو و زانیارییه‌كانیان، له‌لایه‌ن گه‌شتوگوزاری سلێمانییه‌وه خولی راهێنانیان بۆ ده‌كرێته‌وه و به‌پێی پسپۆڕیان ده‌خرێنه سه‌ر كار له ته‌واوی ئه‌و پڕۆژانه‌ی خاوه‌ندارێتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت كه ژماره‌یان نزیكه‌ی هەزار و 500 پڕۆژه‌ن".
باسی لەوەشكردووە "كه‌سی پاڵێوراو بۆ كاركردن پێویسته باجی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری سلێمانی بۆ دروستبكرێت و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ره‌زامه‌ند بێت، ئه‌وكات خاوه‌نكاران دایانده‌مه‌زرێنن له پڕۆژه‌كانیان به‌پێی پسپۆڕی و لێهاتوییان له زمان و پسۆڕی و ئه‌زمونی كاركردنیان".
گه‌شتوگوزاری سلێمانی راشیگه‌یاندوه، "دامه‌زراندی ده‌رچوان، دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار هه‌رێم هات كه بۆ له‌مه‌ولا مۆڵه‌ت بۆ هیچ خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌ك نوێ ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی له 30%ی ستافی كاركردنیان ده‌رچوانی ئه‌كادیمی بواری گه‌شتوگوزار نه‌بن".
گه‌شتوگوزاری سلێمانی راشیگه‌یاندوه، "دامه‌زراندی ده‌رچوان، دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار هه‌رێم هات كه بۆ له‌مه‌ولا مۆڵه‌ت بۆ هیچ خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌ك نوێ ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی له 30%ی ستافی كاركردنیان ده‌رچوانی ئه‌كادیمی بواری گه‌شتوگوزار نه‌بن".
رێنماییه‌كانی دامه‌زراندن و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم:
یه‌كه‌م: به له به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ته‌ندروستی، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم ته‌نها به شێوازی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت.
دوه‌م: ژماره‌ی ته‌له‌فون به دروستی بنوسرێت، تا له‌ڕۆژانی داهاتوو له‌لایه‌ن گه‌شتوگوزاری سلێمانی په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه بكرێت كه ئاماده ده‌كرێن بۆ كاركردن.
سێیه‌م: هیچ خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ناتوانێت تاك لایه‌نه ده‌رچوان دابمه‌زرێنێت، تا ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزاری سلێمانی له‌سه‌ر نه‌بێت.
سێیه‌م: پرۆسه‌ی پڕكرنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی به به‌رده‌وامی و 24 كاتژمێر كارایه بۆ پڕكردنه‌وه.
پێنجه‌م: بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به داسیار محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و به بازاركردن له گه‌شتوگوزاری سلێمانی له رێگه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنی 07701521929.
بیروڕا



