کوردستانی

دهۆک؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دهۆک؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا-

لەرووداوێکی هاتوچۆدا درەنگانی شەوی رابردوو لە ناحیەی گردەسێنی سەر بە پارێزگای دهۆک کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک گوندی (کوندک)ـی سەر بە ناحیەی گردەسێنی سەر بە قەزای ئاکرێ روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەرووداوەکەدا پێنج کەسی دیکەش برینداربوون و سەرجەمیان بۆچارەسەری پزیشکی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی گشتی ئاکرێ.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan