کوردستانی
هەولێر؛ لەکاتی رووبەڕووبوونەوەدا دوو کارمەندی پۆلیس بەسەختی برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی کارمەندانی پۆلیس لەگەڵ دوو تۆمەتباردا کە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵێک دوو کارمەندی پۆلیس بەسەختی برینداربوون و لە ئەنجامیشدا تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "شەوی رابردوو هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد لە بەشی پۆلیسی شەقڵاوە/ بنکەی پۆلیسی بێترمە کە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی هاتنە سەر ماڵی لێدەکەن، هێزەکانمان دەچێتە شوێنی دیاریکراو بەمەبەستی چاودێریکردنی شوێنەکە، کاتژمێر دووی شەو هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و تۆمەتباران رووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە، لە ئاکامدا دوو کارمەندی پۆلیس بەناوەکانی (رێبەند ارسەلان کمال) و (مهدی عبدالطیف) بە سەختی بریندار دەبن".
باسی لەوەشکردووە "هێزەکانمان توانیان تۆمەتبارانی سەرەکی رووداوەکە دەستگیر بکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردەوە".
ر. ر

بیروڕا