کوردستانی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم: فرۆشتنی کارتی دەنگدان حەرامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەبارەت بە فرۆشتنی کارتی دەنگدان لەلایەن هەندێک لە خەڵکییەوە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، فرۆشتنی کارتی دەنگدان حەرامە و گوناحە، ئەوکارە دەچێتە باری ساخەتەکردن و فێڵکردنەوە بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەم خۆیان بپارێزن لەو کارە.
لە ئێستا دەنگۆی فرۆشتنی کارتی دەنگدان هەیە لە ناو بەشێک لە هاوڵاتییاندا و سەبارەت بەو بابەتەش دکتۆر حەسەن موفتی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەرکارێک بچێتە بواری فێڵکردن و ساختەکارییەوە گوناح و تاوانە و پێویستە ئینسانی موسڵمان خۆی لێ بەدوربگرێت، فرۆشتنی کارتی دەنگدانیش دەچێتە بواری ساختەکردن و فێڵکردنەوە بۆیە گوناحە و تاوانێکی گەورەیە".
سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا بە شداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن حەرامە یاخود نا؟ روونیکردەوە "هەڵبژاردن و دەنگدان مافێکی یاسایی تاکەکانە و ئاساییە و حەرام نییە، بە مەرجێک دژی ئیسلام نەبێت، وتیشی، دەبێت دەنگدەر بگەڕێت بەدوای کەسی شیاودا بزانێت کێ خزمەتی کۆمەڵگە و وڵات دەکات دەنگ بەوەبدات و بیکاتە نوێنەری خۆی".
لەبارەی ئەوەی هەندێک جار کاندیدەکان وەک ئەوە دەرناچن کە پێشتر بانگەشەیان بۆکردووە، وتی "لە رووی شەرعەوە ئەو کەسە خۆی بەرپرسیارە لە هەر تاوانێک کە ئەنجامی دەدات و کەسی دەنگدەر گوناحبار نابێت، دەتوانێت جارێکی دیکە دەنگ بە خۆی و حزبەکەشی نەداتەوە و سزای بدات".
ر. ر

بیروڕا