کوردستانی

بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر گوندەکانی تەلتەمر و شەهبا لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر گوندەکانی تەلتەمر و شەهبا لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
مەودا میدیا-

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان رایانگەیاند، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە لە رۆژئاوای کوردستان چەند گوندێکی تەلتەمریان تۆپبارانکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021 میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە کە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان، لە شەوی رابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین جار گوندی دردارا-یان لە باکور و رۆژئاوای ناوچەی تەلتەمری رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کردووە.
 
ئەوە لە کاتێکدایە هەر شەوی رابردوو سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، گوندەکانی عەین دەقنە و بەلونی ناوچەی شەهبایان تۆپبارانکردووە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan