گێتی
سەرۆک کۆماری تورکیا: بەردەوامین لە بەرەوپێشبردنی سیستەمی ئێس 400
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، پرۆسەی پەیوەندیدار بە ئێس - 400 بەردەوامە و پاشەکشە ناکەین، بە دوورودرێژی باسی ئەوەمان کرد کە چۆن چۆنی ئەم بابەتە بەرەوپێشتر ببەین.
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، پرۆسەی پەیوەندیدار بە ئێس - 400 بەردەوامە و پاشەکشە ناکەین، بە دوورودرێژی باسی ئەوەمان کرد کە چۆن چۆنی ئەم بابەتە بەرەوپێشتر ببەین.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند "زیاتر لە یەک ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان کە 400 ھەزاریان بۆ پارێزگای ئیدلیب بووە، هەروەها ئێمە بە بەردەوامی لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی میوانانی سوریاییمان لە ئارامیدا بگەڕێنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "تورکیا بەردەوامە لە پابەندبوون بە ھەموو ئەو تایبەتمەندیانەی لەگەڵ روسیا لە سوریا بڕیاریان لەسەر داوە، چونکە ئاشتی لەسوریا بەستراوەتەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و روسیا، هەنگاوەکانی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە سوریا گرنگییەکی گەورەی هەیە".
ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، لەچەند ساڵی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و تورکیا بە ئاراستەیەکی ئەرێنی رۆیشتون و سوپاسی هاوکارییەکانی مۆسکۆ دەکەن کە لەرووداوی ئاگرکەوتنەوەی دارستەکانی تورکیا هاوکاری ئەنقەرەی کردووە.
ر. ر
ر. ر