کوردستانی

شەڕە تەقە روویدا و دوو کەس کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕە تەقە روویدا و دوو کەس کوژران
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوبازاڕی ناحیەی حەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبوو، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021 کاتژمێر 5:00 دوو تەرم گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، دیاربوو رووداوەکە کوشتن بوو, دواتر تەرمەکان بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کران".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دوو کەسەی کە کوژراون یەکێکیان پیشەی پێشمەرگەیە و ناوی (موسلیم سلێمان)ە و ئەوەی دیکەشیان ناوی (سەلمان رەسوڵ)ە، خێزاندارن و دانیشتووی گوندی ناوشیوانی دەشتی هەریرن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan