کوردستانی
شەڕەکەی هەریر بەردەوامە و کەسێکی دیکەش کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە روویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران، کەمێک پێش ئێستاش کەسێکی دیکە کوژرا بەمەش ژمارەی کوژراوەکان بۆ سێ کەس بەرزبووەوە.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەی کوژاروانی شەڕەکەی ناحیەی هەریر بۆ سێ کەس بەرزبووەوە".
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسەی ئەمشەو کوژراوە ناوی (نەبەز ئامۆکەیی)ە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە".
س.ر

بیروڕا