کوردستانی

رۆژی یەکشەممە لەم زانکۆیە دەوامی فەرمییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژی یەکشەممە لەم زانکۆیە دەوامی فەرمییە
مەودا میدیا-

سەرۆكایەتیی زانكۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت  بەپێی ساڵنامەی ئەكادیمی زانكۆ رۆژی یەكشەممە دەوامی فەرمییە و ناكرێتە پشوو، ئەم بریارە فەرمانبەران ناگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆكایەتیی زانكۆی هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندكارانی دەكاتەوە و رایگەیاندووە "رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 3ی تشرینی یەکەمی 2021 بەپێی ساڵنامەی ئەكادیمی زانكۆ دەوام فەرمییە و ناكرێتە پشوو".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "بڕیارەكە فەرمانبەران ناگرێتەوە و بۆ ئەوان دەكرێتە پشووی فەرمی بە رێنمایی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان".

ئەمەش لەکاتێکدایە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كە رۆژی یەکشەممە  3ی تشرینی یەکەمی 2021 بە بۆنەی رۆژی سەربەخۆیی کۆماری عیراقەوە پشووی فەرمی دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan