کوردستانی
ئۆتۆمبێلێک پیاوێک دەشێلێت و گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کەلار - گردە گۆزینە ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتییەک دەشێلێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات، تائێستا کەسوکاری تەرمەکە نادیارە.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 1ی تشرینی یەکەمی 2021 لەسەر رێگەی کەلار - گردە گۆزینە ئۆتۆمبیلێک لە جۆری جێب واز هاوڵاتییەک لە رەگەزی نێر دەشێلێت، دوای گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەبەر ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە، تائێستا کەسوکاری نادیارە و تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری قەزای کەلارە، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر وبەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە".
س.ر

بیروڕا