کوردستانی

بڕیاردەری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاردەری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

بڕیاردەری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت  ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلەکەمان گرنگیەکی گەورەی هەیەو پێویستە هەمووان کاری بنچینەیی و گەورە بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆسە دیموکراسیە ئەنجام بدەین، ئاماژەی بەوەشکرد  بە تەنها و بە دیاریکراویی هیچ کاندیدێک کاندیدی دەستە بژێری ئێمە نییە.

رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "وەک ئاشکرایە خەڵکی کوردستان و عیراق لەبەردەم هەڵبژاردنێکی گرنگ و چارەنووسسازدان، ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلەکەمان گرنگیەکی گەورەی هەیەو پێویستە هەمووان کاری بنچینەیی و گەورە بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆسە دیموکراسیە ئەنجام بدەین کە بێگومان سەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن شکۆی نەتەوەکەمان دیاری دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەم پڕۆسەیەدا لستی هاوپەیمانی کوردستان کە لستی پێکەوەیی و خەباتی هاوبەشە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، چاوەڕێی دەکرێت زۆرترین کاندیدی بگەیەنێتە بەغدا و لەوێشەوە سەنگەرەکانی بەرگری لە مافە دەستوورێکانی خەڵکی کوردستان بە هێزتر دەکات".

باسی لەوەشکردووە "بێگومان ئێمەمانان ئەرکمان سەرخستنی لیستەکە و کۆیی کاندیدەکانێتی و بەیەک مەسافەی هاوبەش پشتیوانی سەرکەوتنتان دەبین و پێکەوە خەبات بۆسەرخستنی داواڕەواکانمان دەکەین و بە تەنها و بە دیاریکراویی هیچ کاندیدێک کاندیدی دەستە بژێری ئێمە نییە و هەموو لایەک دڵنیا دەکەین، سەرجەم کاندیدەکان تیمی هاوپەیمانی کودستانن و ئەرکی ئێمە و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش لەم قۆناغەدا سەرکەوتنی ئێوەیە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan