گێتی

چارەسەرێکی نوێ بۆ کۆرۆنا دەدۆزرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چارەسەرێکی نوێ بۆ کۆرۆنا دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا-

راپۆرتە پزیشکییەکانی ئەم دواییە ئاشکرایان کرد کە حەبێکی دژە کۆرۆنا کاریگەرییەکی بەرچاوی نیشان داوە لە کەمکردنەوەی سەختی نیشانەکان کە بەهۆی کۆرۆنا ڤایروسی نوێوە دروستبووە.

بەپێێ هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە حەبی "مۆلنۆبيرافێر"یان پێدراوە، بەراورد بەو توشبووانەی کە دەرمانە ئاساییەکانی دیکەیان پێدراوە بەڕێژەی نیوە کەمتر کەوتوونەتە نەخۆشخانە و گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر پەسەند بکرێت ئەو دەرمانەکە دەبێتە یەکەم دەرمان لە دژی کۆڤید 19 کە لە شێوەی حەبە، هەروەها شارەزایان پێیان وایە کە پەرەسەندنی دەرمانێک لە شێوەی حەب لە دژی کۆرۆنا کە دەتوانرێت بە ئاسانی وەربگیرێت دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو هاوکار بێت لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.

ئەو حەبە لەلایەن کۆمپانیاکانی مێرک و ریدگەر بکەوە پەرەی سەندووە، لە کاتێکدا ئەو دەرمانانەی لەئێستادا بەردەستن سنووردارن، هەروەها کۆمپانیاکەی ئەمریکا رایگەیاند "کە لەوانەیە لەماوەی دوو هەفتەدا داوای مۆڵەتی بەکارهێنانی فریاکەوتن بکەن بۆ دەرمانەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان".

س.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب