گێتی
ئێران؛ بومەلەرزەیەکی بەهێز روویدا و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا ئێرانییەکان رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەھێز باشوری خۆرئاوای ئێرانی ھەژاند و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.
میدیا ئێرانییەکان رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەھێز باشوری خۆرئاوای ئێرانی ھەژاند و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە بەپێوەری ریختەر و بەقوڵی 10 کیلۆمەتری ژێر زەوەی، پارێزگاکانی خوزستان و چوارمەحاڵ و بەختیاری ھەژاندووە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، 12 کەس لە شاری کوردی پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری برینداربوون.
لەو بارەیەوە ئیسماعیل نەجاڕ بەڕێوەبەری رێکخراوی کونتڕۆڵکردنی قەیران لە ئێران رایگەیاند، حاڵەتی ئامادەباشیان راگەیاندوە و چەندین تیمی فریاکەوتنیان رەوانەی ئەو ناوچانە کردووە کە بومەلەرزە تیایاندا روویداوە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، بەھۆی بومەلەرزەکەوە جگە لە برینداربوونی ژمارەیەک ھاوڵاتی، نزیکەی 20 گوندیش زیانی مادیان پێگەیشتووە.
ر. ر