گێتی
محەمەد پاکپور: پاراستنی ئاسایشی سنورەکانمان گرنگە بۆ ئێمە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی ھێزی وشکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، پاراستنی ئاسایشی سنورەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گرنگییەکی تایبەتی ھەیە.
فەرماندەی ھێزی وشکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، پاراستنی ئاسایشی سنورەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گرنگییەکی تایبەتی ھەیە.
لە سەردانێکی بۆ شاری سنە محەمەد پاکپور، فەرماندەی ھێزی وشکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند' رەوشی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە باشترین ئاستدایە و لە ئامادەیی تەواو دان، ئاسایشی سەرتاسەری ئێران و بەتایبەتیش پارێزگای سنە پارێزراوە و ھیچ کێشەیەکیان نییە".
محەمەد پاکپور راشیگەیاند "ئاسایشی سنورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دۆست و دراوسێ بابەتێکی گرێدراوە و پەیوەندییان بە یەکەوە ھەیە، بۆیە ئەو پرسە گرنگییەکی تایبەتی بۆ ئێمە ھەیە".
ر. ر