گێتی

فەلەستینییەکانی ناوچەی شێخ جەراح دەبنە کرێچی کۆمەڵەیەکی جو

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەلەستینییەکانی ناوچەی شێخ جەراح دەبنە کرێچی کۆمەڵەیەکی جو
مەودا میدیا-

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، دادگای باڵای ئیسرائیل کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە بڕیارێکی نوێی لەبارەی خێزانە فەلەستینییەکانی دانیشتووی ناوچەی شێخ جەراح لە قودس دەرکرد.

بەگوێرەی بڕیارە نوێکە، خێزانە فەلەستینییەکان دەتوانن لە شوێنەکانیان وەکو نیشتەجێ بە شێوەی کرێ تا ماوەی 15 ساڵی داهاتوو بمێننەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، دادگاکە لەناو چەندین بژاردەدا ئەو بژاردەیەی بە باش زانیوە کە بژاردەیەکی ناوەندییە و لە بەرژەوەندی هەردوولایە.

دادگا بڕیارەکەی بەشێوەیەک داوە کە خێزانە فەلەستینییەکان دەبێت بە شێوەی مانگانە کرێ بە کۆمەڵەی "نحلات شمعون" بدەن کە بانگەشەی ئەوە دەکات خاوەنی راستەقینەی ناوچەیەکە.

ئەو ناوچەیەی دادگا ئیسرائیلییەکە بڕیاری لەبارەیەوە داوە ماوەی دەیان ساڵە یەکێکە لە ناوجە کێشەلەسەرەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل.

ب. م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد