کوردستانی

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

 بڕیارە ئەمڕۆ 4ی کانونی یەکەمی 2019 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ژمارە "8"ی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات.

ئەمەش کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانە


به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2019/12/4

به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ ماده‌ی (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و برگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (11)ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/4 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی چه‌ند ماده‌و بڕگه‌كانی یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 2019 یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌ سنوورهی شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق كه‌ به‌ بڕیاری ژماره‌ (4)ی ساڵی 2019ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان.

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی چواره‌می ماده‌ی 80 و ماده‌ی 81 و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ماده‌ی 83 له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیه‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (له‌نجه‌ ابراهیم عبدالرحمن) په‌یوه‌ست به‌ به‌رزڕاگرتنی رۆژی جیهانیی قوربانیانی جینۆساید، به‌پێی خاڵی (2)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ (49)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87 و 88 و 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان