گێتی

یۆنامی لەسەر بوونی پێشێلکارییەکان روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یۆنامی لەسەر بوونی پێشێلکارییەکان روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق رەتیدەکاتەوە گلەییان لە بوونی چەند پێشێلکارییەک لە کاتی دەنگدانی تایبەتدا کردبێت.

ئەمڕۆ هەینی نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق (یۆنامی) لە تویتێکدا بڵاویکردەوە "راپۆرتێکیان بینیوە کە ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان گلەیی و گازندەی گەیاندووەتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق، سەبارەت بە چەند پێشلکارییەک لە کاتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەتدا".

هەر لە تویتەکەدا یۆنیامی ئاماژەی بەوەشكردووە "سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن و ئەگەر چاودێران ھەر شتێک ببینن کە جێی نیگەرانی بێت، ئەوا بە راپۆرت بۆ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەنێرن".

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

ر. ر





Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان