گێتی
بەشێک لە ئاوارەکان بێبەشبوون لە بەشداریکردنیان لە پرۆسەی دەنگدان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشێک لە ئاوارەکانی کەمپی چەمشکۆی قەزای زاخۆ بێبەشبوون لە بەشداریکردنیان لە پرۆسەی دەنگدان بەهۆی ئەوەی ناویان نەهاتووەتەوە یاخود لە شوێنی جیاجیا ناویا هاتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، نزیکەی دوو هەزار کەس لە کەمپی چەمشکۆی قەزای زاخۆ مافی بەشداریکردن لە دەنگدانیان هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوەکانیان لە بنکەکانی ئەو شوێنە نەهاتووەوە بەشێکیان ناتوانن بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، تاوەکو ئەم کاتە لە کەمپی چەمشکۆی قەزای زاخۆ نزیکەی 500 کەس بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنیان کردووە و دەنگیان داوە.
ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.
بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.
س،ر