گێتی

یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران كۆچی دواییكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران كۆچی دواییكرد
مەودا میدیا-

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە ئەبولحەسەن بەنی سەدر، یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران دوای شۆڕشی ئیسلامی لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كۆچی دواییكرد.

ئەمڕۆ شەممە نۆی تشرینی یەکەمی 2021 میدیا ئێرانییەکان بڵاویاکردەوە ئەبولحەسەن بەنی سەدر کە یەکەم سەرۆک کۆماری ئێران بوو لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئەو وڵاتە، لەتەمەنی 89 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی شار پاریسی پایتەختی فەرەنسا گیانی لەدەستداوە.

ئەبولحەسەن بەنی سەدر لەدوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1979 و رووخاندنی دەسەڵاتی شا و دامەزراندنی سیستمێكی كۆماری لەو وڵاتەدا، كرا بە یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران، بەڵام لە ساڵانی سەرەتای جەنگی نێوان عیراق و ئێراندا لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیەوە بە ناپاكی تۆمەتباركرا و بە کۆی دەنگی پەرلەمانی ئێران لە دەسەڵاتەکەی دوورخرایەوە.

ئەبولحەسەن لە ساڵی 1933 لە هەمەدان لەدایکبووە، کوڕی ئایەتوڵڵا نەسروڵڵا بەنی سەدرە کە یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی ئایینزای شیعە و دۆستی نزیکی ئایەتووڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد