گێتی
زانیاری نوێ لەبارەی تەندروستی ئەردۆغان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رەتیدەکاتەوە تەندروستی ئەردۆگان ناجێگیر بێت و هەواڵیکی لەو شێوەیەش بە "درۆ" ناودەبات.
فەخرەدین ئاڵتون، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند "جاران تەنها بەدەست ئەوەوە دەمانناڵاند کە لە سۆشیال میدیاکاندا دەنگۆی ناراست بڵاودەبوویەوە، بەڵام ئێستا میدیا گەورە و زەبەلاحەکانی جیهان هەمان کێشەیان هەیە ودرۆ بڵاودەکەنەوە".
ناوبراو تەریکردووەتەوە تەندروستی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ناجێگیر بێت و هەر زانیارییەکی کەو چەشنە رەت دەکاتەوە.
ئاڵتون باسی لەوەشکردووە "ئەمە جاری یەکەم نییە کە دەنگۆی لەو شێوەیە بڵاودەکرێتەوە و ئێمەش بەدرۆی دەخەینەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی هەفتەیەکە میدیا جیهانییەکان چەندین هەواڵیان لەبارەی نەخۆشکەوتن و خراپی دۆخی تەندروستی رەجەم تەییب ئەردۆغانەوە بڵاوکردووەتەوە.
ب.م
ب.م