کوردستانی

شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەبارەی شایستە داراییەکانی جوتیاران.

ئاوارە حەمید، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک کە پێکهاتووە لە خالید شوانی، وەزیری ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چەند بەڕێوبەرێکی گشتی پەیوەندیدار سەردانی بەغدایان کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە سەردانەکەیاندا لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری دارایی و سەرۆک کۆمار کۆدەبنەوە".

سەبارەت بە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان بەرپرسی ، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم وتی "تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان تایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کە لە چەند ساڵی رابردوو نەدراوە، دارایی و ئاو، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەندیدار لەنێوان هەرێم و بەغدا و رەچاوکردنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان لە قەدەغەکردن و هاوردەکردنی و ئەو هاوکاریانەی کە دەدرێتە عیراق کە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە".

ئاوارە حەمید وتیشی "لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان باس لە دروستکردنی بەنداوی نوێ و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان دەکرێت، هەروەها وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان كارنامەیەكی فروانی لەگەڵ خۆی بردووە كە خۆی دەبینێتەوە لە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تایبەت بە كشتوكاڵ".
Qaiwan
Qaiwan