کوردستانی
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هۆكارى کیشەی ئامێرەکانی دەنگدان ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، ئەو کێشانەی بۆ ئامێرەکانی دەنگدان دروستبووە کێشەیەکی تەکنیکییە و هەڵەکان لە کارمەندەکاندایە نەک ئامێرەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە دوای دروستبوونی کێشە لە بەشێک لە ئامێرەکانی دەنگداندا لە روونکردنەوەیەکدا عەدنان خەڵەف، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند " ئەو کێشانەی بۆ ئامێرەکانی دەنگدان دروستبووە کێشەیەکی تەکنیکییە و هەڵەکان لە کارمەندەکاندایە نەک ئامێرەکان، هەڵەکان سنوردار و کەمن و چارەسەرکراون".
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان راشیگەیاند "لەئێستادا هەموو ئامێرەکانی دەنگدان کاردەکەن و هیچ پەککەوتنێک رووینەداوە، پلانەکەش بەوشێوەیە دەڕوات کە نەخشەی بۆ کێشراوە، بۆیه داوا لەهاوڵاتییان دهكهم روو لەناوەندەکانی دەنگدان بکەن و دەنگی خۆیان بدەن".

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7:00 بنکەکانی دنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەرانداکرایەوە، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.
زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق، کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.
هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.

ر. ر
بیروڕا