کوردستانی
مەلا بەختیار: کەمی رێژەی بەشداریکردن رەخنەی خەڵکییە لە حزبە سیاسییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە دوای بەشداری کردنی لە پرۆسەی دەنگدان رایگەیاند "ئەوەی کە ژمارەیەکی کەم لە خەڵک بەشداری کردووە لە هەڵبژاردنەکان تا ئەم ساتە، ئەوە رەخنەیە لە شیوازی حکومداری چەند ساڵی رابردووی حزبە سیاسییەکان و دەسەڵات".
مەلا بەختیار، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دوای بەشداریکردنی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "تا ئێستا رێژەی بەشداری هاوڵاتییان لە پرۆسەی دەنگدان کەمە، ئەمەش رەخنەیە لە شیوازی حکومرای چەند ساڵی رابردووی حزبە سیاسییەکان و دەسەڵات، وتیشی، ئەمە پەیامێکە لە خەڵکەوە دەبێت حزبەکان رابچڵەکێنێت بۆ ئەوە دەست بە خزمەتگوزارییەکی باش و هەمەلایەنەی هاوڵاتییان بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو بڕوایەدا نیم هەڵبژاردنەکان بتوانێت گۆڕانکارییەکی کاریگەر لە عیراقدا دروستبکات".
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7:00 بنکەکانی دنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەرانداکرایەوە، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.
زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق، کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.
هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.
ر. ر

بیروڕا