کوردستانی

چاڵەنجی 'دەستمان پاکە' راگەیەنرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاڵەنجی 'دەستمان پاکە' راگەیەنرا
مەودا میدیا-

لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان وەکو چاڵەنجێک بۆ بایکۆتکردنی دەنگدان بەشێک لەو هاوڵاتییانەی بەشداری دەنگدانیان نەکردووە وێنەی دەستی خۆیان بەبێ مرەکەبتی دەنگدان بڵاودەکەنەوە.

چالەنجەکە بە شێوەیەکی فراوان لەژێر هاشتاگی (#دەستمان_پاکە) بڵاوکراوەتەوە و دەستی سەدان کەسی لەگەڵدا دانراوە کە دەنگیان نەداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بە شێوەیەکی گشتی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان رێژەی دەنگدان نەگەیشتووەتە %20.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan