کوردستانی

بە ڤیدیۆ... پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە بۆ کەرکوکییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە ڤیدیۆ... پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە بۆ کەرکوکییەکان
مەوەدا میدیا-

قوباد تاڵەبانی  لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا داوا لە کەرکوکییەکان دەکات کە بچن دەنگبدەن و دەڵێت "چەند کاتژمێرێک ماوە هەموو رەخنە و توڕەییەکانتان بخەنەلاوە بچن بەشداربن لە پرۆسەی دەنگدان و مەهێڵین کورسییەکانتان بدرێتە دەست شۆڤێنییەکان، چونکە ئەوانیش بەشدارن لە هەڵبژاردنەکان".  

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوا لە کەرکوکییەکان دەکات بچن دەنگبدەن و رایگەیاند "کەرکوکییە سەربەرزەکان بچن دەنگبدەن و کوردستانی بوونی کەرکوک بسەلمێنن،  قسەکەی مامی گەورەتان بیر نەچێت کە وتی کلیلی چارەسەری کێشەکانی کورد کەرکوکە و فەقەت کەرکوکە و هەرکەرکوکیش دەبێت، هەر بۆیە بچن دەنگبدەن و روحی مام جەلال ئاسودەبکەن و سەری نەتەوەکەتان بەرزبکەنەوە".

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە  کاتژمێر 7:00 بنکەکانی دەنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەرانداکرایەوە، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.

 زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق، کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.

هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.

https://www.facebook.com/watch/?v=237648015051437
ر. ر





Qaiwan
Qaiwan