کوردستانی

کۆمسیۆن ماوەی دەنگدان درێژدەکاتەوە یاخود نا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن ماوەی دەنگدان درێژدەکاتەوە یاخود نا؟
مەودا میدیا-

 سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عیراق لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت کاتژمێر 6:00ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان کۆتایی پێدێت.

حاكم جەلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران بە ئاژانسی فەرمی عیراقی راگەیاند "بە هیچ شێوەیەک پڕۆسەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە و کاتژمێر 6:00 ئێوارە کۆتایی دێت و ئامێرەكانی دەنگدان لەو كاتژمێرەدا ئۆتۆماتیكی دەوەستن".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆدەنگی هەیە لەسەر ئەوەی رێکارەکانی کۆمسیۆن و پرۆسەی دەنگدان زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن، تاوەكو ئێستا سێیەكی دەنگدەران بەشداریان لە دەنگدان كردووە، هەروەها هیچ لەکارکەرکەوتنێک لە ئامێرەکانی دەنگداندا نەبووە و ئەو هەڵەیەی رووی داوە بەخێرایی چارەسەر کراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan