کوردستانی
پارتی: لە سلێمانی سکاڵامان تۆمارکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت لە رێگەی تیمی خۆیانەوە چاودێری وردی پرۆسەی دەنگدان دەکەین، ئاماژەی بەوەشکرد سکاڵاین تۆمارکردووە.
کامەران غەریب، وتەبێژی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە رێگەی تیمی خۆمانەوە چاودێری وردی پرۆسەی دەنگدان دەکەین، هەروەها سکاڵامان بۆ کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەرزکردووەتەوە لەبەرانبەر ئەو پێشلکاریانەی بەرانبەرمان کراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە چاودێری سنووری خۆمان دەکەین کە سلێمانییە، هەر لایەنێکی دیکەش ئازادە چاودێری پرۆسەی دەنگدان بکات لە هەر سنوورێک بێت".
س،ر

بیروڕا