کوردستانی
پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بەرەو کۆتایی دەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە لە کاتژمێر 6:00 ئێوارە پرۆسەکە کۆتایی بێت.
پرۆسەی دەنگدانی گشتی کەمتر لە کاتژمێرێکی ماوە، بەڵام رێژەی بەشداریکردن بەشێوەیەکی گشتی لە 30% تێنەپەڕێوە، ئەمەش رێژەیەکی کەمە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش رایگەیاند "بەهیچ شێوەیەک کاتی پرۆسەی دەنگدان درێژناکرێتەوە و کاتژمێر 6:00ی ئێوارە ئامێرەکانی دەنگدان دەکوژێنەوە".
جێگای ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی هەریمی کوردستان و عیراق دەستیپێکرد و هاوڵاتییان روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد، بەڵام رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان زۆر کەمە لە پرۆسەی دەنگدان، ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانی لایەنەکان.
س،ر

بیروڕا