کوردستانی

کاتی یەکەم بارانبارین لە هەرێم راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی یەکەم بارانبارین لە هەرێم راگەیەندرا
مەودا میدیا-

کەشناسی عیراق رایگەیاند، لە بەشێک لە ناو چەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق ئەگەری نمەباران هەیە لە رۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیەدا.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند "لە رۆژی سێشەممە لەسەرتاسەری وڵاتدا ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە هەرێمی کوردستان نمە باران ببارێت و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن، بەڵام لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشور پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبن و لە ژۆرئاوای وڵات پێشبینیدەکرێت نمەباران ببارێت".

لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەشەوەئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمانی وڵات پەڵەهەوردەبێت لە هەرێمی کوردستان و لە باشور پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام لەناوەڕاستی وڵاتدا پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan