کوردستانی
داواکارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتییان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لێژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی و بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان و داوا لە هاوڵاتییان دەکات دووربکەنەوە لە تەقەکردن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری گشت هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە، دوایی کۆتایی هاتنى پڕۆسەى دەنگدانى گشتیى و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکان، تەقەکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر کەسێک تەقە بکات بەدڵنییایەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر دەکرێت و لە ئێستاشدا لە گشت شوێنەکان بڵاوە بەهێزەکانى ناوخۆ کراوە و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، هەرکەس و لایەنێک یاسا شکێنى بکات دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێ و بەتوندى سزا دەدرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەروەها سوپاس و دەستخۆشى بۆ سەرجەم هێزەکانى پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ کە پلانى ئەمنى پارێزگاى هەولێر وەک چۆن داڕێژرابوو جێبەجێکرا و هیچ گرفت و لەمپەرێک نەهاتە پێش، لێرەشەوە زۆر سوپاس بۆ هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کە وەک هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون".
س،ر

بیروڕا