کوردستانی

کاتی کردنەوەی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی کردنەوەی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن سەرجەم دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێمی کوردستان داخران بڕیارە سبەینێ بکرێنەوە.

عومەر ئەلوائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق رایگەیاند "بەهۆی رێكارەكانی هەڵبژاردن دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانی عیراق داخراون و سبەینێ دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021 دەكرێنەوە".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەوە لە کاتژمێر 12ی شەوی هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021 سەرجەم دەروازە سنووری و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق داخران.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan