کوردستانی

سۆران؛ هاوڵاتییەک بە تەقەی خۆشی گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران؛ هاوڵاتییەک بە تەقەی خۆشی گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، شەوی رابردوو بە هۆی تەقەی خۆشییەوە لە قەزای سۆران هاوڵاتییەک گیانیلەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021 شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "لە قەزای سۆران درەنگانی شەوی رابردوو بەشێک لە هاوڵاتییان بەهۆی سەرکەوتنی حزبی دڵخوازییان لە هەڵبژاردنەکاندا دەستیان بە تەقەی خۆشی کردووە و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتییەک بە تەقەی خۆشی گیانی لەدەستداوە".

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو هاوڵاتییە لەکاتی تەقەی خۆشیدا بەدەستی خۆی گولەی بەردەکەوێت و گیانلەدەستدەدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا داوای لە هاوڵاتییان کرد کە بە هیچ شێوەیەک تەقەی خۆشی نەکەن و چونکە تووشی سزای ئاسایی دەبنەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan