کوردستانی

هەولێر؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە نزیک نەخۆشخانەی رزگاری لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێکەس گیانیان لەدەستدا.

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "رووداوکە کاتژمێر (12:50) خولەکی شەوی رابردوو لە نزیک نەخۆشخانەی رزگاری روویداوە، کە ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر رۆشتووە و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادی کەوتەوە".

رووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوام لە زیادبووندایە و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکانەکانەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan