کوردستانی
پەیامێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دژه تیرۆری کوردستان (CT) لە پەیامێکدا داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات و رایگەیاند، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەکانتان بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن، وێڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان و رووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە دژه تیرۆری کوردستان (CT) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هاونیشتمانیانی خۆشەویست، لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەی عیراق، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەکانت بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن، وێڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان و رووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "داواکارن، هەر وەک چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا پابەند بوون بە رێنماییەکانەوە، بە هەمان شێوە پابەند بن بە رێکارە یٔەمنییەکانیشەوە، هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و شادیدابن، بەڵام بۆ دەربڕینی دڵشادییەکانتان تەنیا شێوازی شارستانییانە بگرنە بەر".
ئەوەشێ خستووتەڕوو "بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەی خۆشی، سەلامەتی و پاراستنی ژیانی ئێوە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا