وەرزش
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد.
دوو شەممە (11-10-2021) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.
1- سزای دارایی (غەرامە ) ی هەردوو یانەی ئاڕارات و یانەی شێروانە بە بڕی (1,000,000) یەک ملیۆن دینار، بە هۆی کشانەوەیان لە جامی کوردستان.
2- سەبارەت بە رووداوەکانی یاریی نێوان ( قەڵادزێ - زاخۆ ) لە جامی کوردستان.
-رەتکردنەوەی پەڵپی (اعتراض) یانەی زاخۆ بەرامبەر یانەی قەڵادزێ لەبەرئەوەی شێوازی یاسایی وەرنەگرتووە و بڕی پارەی پێویستی (رسومات اعتراض ) هاوپێچ نەکراوە لەگەڵ پەلپەکە بۆ بەشی ژمێریاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە پێی برگەی (٦- أ ) لە ڕێنمایی گشتی.
- دوورخستنەوەی یانەی قەڵادزێ لە جامی کوردستان بە هۆی کەمتەرخەمی و نایاسایی لە لیستی ناوی یاریزانان بە گوێرەی برگەی (٢٠) لە رێنمایی گشتی.
3-داوا لە سەرجەم سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانان دەکەین جەخت بکەنەوە لە جێبەجێ کردنی ئەرکی پێ سپێدراو.
4- دوپاتکردنەوە لە سەرپەرشتیار و ناوبژیوانانی یاریی نێوان ( قەڵادزێ - زاخۆ ) بە جێ بە جێ کردنی ئەرکەکانیان بە ڕێک و پێکی.
5-کەمکردنەوەی سزای راهێنەر ( رەفیق سعید ) :
- سزای دارایی بە بری (1,000,000) یەک ملیۆن دینار.
-راگرتنی بۆ 3 یاری.
-ئامادەبوونی لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و نوسینی بەڵینامە بە دووبارە نەبوونەوەی ئەم رەفتارانە، بە پێچەوانەوە سزای توندتر دەدرێت.