کوردستانی
راپەڕین؛ لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی دوو کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن به‌هۆی بوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشی گرت به‌سه‌ر دوو چه‌كی به‌كارهاتوودا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەکەم بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد "شه‌وی رابردوو هێزه‌كانمان ئاگاداركران لەبوونی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له گوندی دێگه سه‌ر به‌ناحیه‌ی هێرۆ، ده‌ستبه‌جێ دوو مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و مكافحه گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست".

باسی لەوەشکرد "دوای به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت به‌هۆی بوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌قه كراوه، پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانمان ده‌ستبه‌جێ رووداوه‌كه كۆنتڕۆڵكرا و دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران و ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كی به‌كارهاتوودا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخراوه‌و به پێی ماده‌ی ماده‌ی 430 له‌یاسایی سزادانی عیراق دوو تۆمه‌تباره‌كه راگیركران.
ر. ر