کوردستانی
بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان دوو تۆمەتبار دەستگیر کران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەتۆمەتی هەڕەشە و بڵاوكردنەوەی وێنە لە شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكرێن.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی سكاڵاكاری كردبوو بەوەی ئەگەر كاری نەشیاوی لەگەڵ نەكات وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكاتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ك ، م ، أ ) لەدایكبووی 1991، رەگەز نێر، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا".
هەروەها پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "دوای سكاڵای ئافرەتێك مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات و بەهاوكاری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەهەستاوە بەبڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاوی ئافرەتەكە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار (ڕ ، م) دانیشتوی شاری هەولێر بەفەرمانی دادوەر راگیراوە و دانی ناوە بەوەدا كە لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە وێنەی نەشیاوی سكاڵاكاری بڵاوكردووەتەوە".