عیراقی
عیراق لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەدایە کە سەوزە و میوە لە تورکیاوە هاوردەدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمەڵەی هەناردەکارانی سەوزە و میوەی تورکیا رایگەیاند، عیراق لەهاوردەکردنی بەرهەمەکانی سەوزە و میوەی تورکیدا پلەی سێیەمی هەیە و تەنها لەماوەی 9 مانگدا بەبەهای 145 ملیۆن دۆلار ئەو بەرهەمەی لە تورکیا هاوردەکردووە.

بەپێی هەواڵێکی ژوری بازرگانیی سلێمانی کە تێیدا هاتووە هارتین ئۆشاک، سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی سەوزە و میوەی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "هەناردەکردنی بەرهەمی میوە و سەوزەی تورکیا لەمانگی کانونی دووەمەوە بۆ ئەیلولی 2021، لە1.198 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 1.470 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە، بەمەش زیادکردنەکە بەڕێژەی 23٪ بووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئامانجیان ئەوەیە لەماوەی ساڵی 2021 تێکڕای هەناردەی ئەو بەرهەمە خۆراکییە بۆ دوو ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە".
سەبارەت بەو وڵاتانەی زۆرترین سەوزەو میوەی تورکیا هاوردە دەکەن رایگەیاندووە "ئەڵمانیا بەبەهای 200 ملیۆن دۆلار پلەی یەکەمی لەهاوردەکردنی میوە و بەرهەمی سەوزەی تورکیادا هەیە، لەکاتێکدا ئەمەریکا بە 185 ملیۆن دۆلار پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، عیراقیش بەهاوردەکردنی بەرهەمی میوە و سەوزەی تورکی بەبەهای 145 ملیۆن دۆلار لەپلەی سێیەمدا بووە".
ر. ر
ر. ر