گێتی
ئەمەریکا کوژرانی سەرکردەیەکی دیاری ئەلقاعیدەی لە سوریا راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای دوو رۆژ لە هێرش بۆسەر بنکەیەکی هاوپەیمانان لە سێکوچکەی سوریا، ئەردەن و عیراق ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند، لە هێرشێکی درۆنیدا لە سوریا، سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی ئەلقاعیدەیان کوشتووە.
ئەمڕۆ شەممە 22ی تشرینی یەکەم جۆن سیسگبی، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، (عەبدولحەمید ئەلمەتار) سەرکردەی باڵای ئەلقاعیدەی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمەریکا لە باکوری رۆژئاوای سوریا کوژراوە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، هێرشەکە لە رێگەی درۆنێکی جۆری (MQ9)ئەنجامدراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک نییە ئایا کەسی دیکە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەریکاوە برینداربووبێت یان کوژرابێت.

ئەوە لە کاتێکدایە دوو رۆژ بەر لە ئێستا هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی تەنف لە باشوری سوریا کە نزیکەی 200 سەرباز و راوێژکاری سەربازیی ئەمەریکی تێدایە.
ر. ر