کوردستانی

کونسوڵخانەی ئێران مەرجەکانی گەشتکردنی بۆ ئەو وڵاتە ئاشکرا کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کونسوڵخانەی ئێران مەرجەکانی گەشتکردنی بۆ ئەو وڵاتە ئاشکرا کرد
مەودا میدیا-

کونسوڵخانەی ئێران لە ھەولێر رایگەیاند، ئەو گەشتیارانەی بەنیازن سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە کارتی وەرگرتنی ڤاکسین و بەڵگەنامەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێبێت.

کونسوڵخانەی ئێران لە ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو گەشتیارانە ئاگادار دەکەینەوە کە بەنیازن ڤیزای گەشتیاری ئێران وەربگرن، پێویستە لە ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021ەوە پابەندی بڕیار و رێنماییەکان و پرۆتۆکۆڵی تەندروستیبن، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەوە دەرچووە".

بەپێی مەرجی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەبێت گەشتیارە بیانییەکان کە دەچنە ئێرانەوە لە تەواوی رێگاکانی زەمینی، دەریایی و ئاسمانی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لە کوتانی دۆزی دووەم بە لایەنیکەم 15 رۆژ تێپەر بووبێت و ھەروەھا راپۆرتی نێگەتیڤی پشکنینی کۆرۆنا (PCR)ی هەبێت کە ماوەکەی لە  96 کاتژمێر تێپەری نەکردبێت و پێشکەشی کونسوڵخانەی ئێرانی بکەن.

ئەم بڕیارەی ئێران بۆ رێگریکردنە لە بڵابوونەوەی جۆرە گۆڕا و نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا کە ئێستا لە زۆرێك لە وڵاتان بڵاوبووەتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan